شاعیر: ئەحمەد هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆتە لەبارەی شیعر: ١٩٥٣ بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی سزا و تاڵاوی هەرچی بێ، ئەبێ وەک بادە بینۆشی ئەگەر پیاویت و ئەیزانی، کە وا ئۆباڵی کردارت لە ئەستۆی وردی خۆتایە، ئیتر بێسوودە هاوارت!